PAZADIK:ده‌قی رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكاو عێراقه سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و رێكخستنی چالاكییه‌كانی له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی كاتی.
ده‌قه‌كه له‌لایه‌ن بێستون محه‌مه‌د ساڵح مسته‌فا‌وه له‌عه‌ره‌بییه‌وه كراوه‌ته كوردی.
پێشه‌كی (دیباجه)
كوَماری عێراق و ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی ئاسایشی هه‌ردوولا و چه‌سپاندنی ئاسایشی هاوبه‌ش و هاوكاری له ئاشتی و به‌رده‌وامی نێو ده‌وڵه‌تی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیروَرو هاو سوَزی له بواره‌كانی ئاسایش و به‌رگری رێگرتن له هه‌ڕه‌شه‌ی ئاراسته‌كراو دژ به‌سه‌روه‌ریی و ئاسایش و یه‌كێتیی خاكی عێراق.
جه‌ختكردنه‌وه بوَ هاریكاری له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌سه‌روه‌ریی هه‌ردوولا به پێی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. ئاره‌زووی هه‌ردوولایه‌ن بوَ گه‌یشتن به لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له نێوانیاندا.بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی و زه‌ره‌ر له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق هه‌بێت‌و زه‌وی و ئاو ئاسمانی پارێزراو ده بێت.
به‌پێی په‌یماننامه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولا كه خاوه‌ن سه‌روه‌ریی سه‌ربه‌خوَ و چونیه‌كن رێكه‌وتن له‌سه‌ر :
*ماده‌ی یه‌كه‌م
-بوار‌و مه‌به‌ست-سنوری ئه‌م رێكه‌وتنه دیاریكردنی ئه‌و ئه‌حكام و پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیانه‌یه كه بوونی كاتی و چالاكی و پاشه‌كشه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق رێكده‌خات.
*ماده‌ی دووه‌م:پێناسه‌كان
پێناسه‌ی زاراوه‌كان:
1-ده‌زگاو روبه‌ره‌كانی كه له‌سه‌ری پێك هاتوون بریتیه له‌و ده‌زگاو روبه‌رانه‌ی كه خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ حكومه‌تی عێراق له لایه‌ن هێزی ئه‌مه‌ریكاوه به‌كار دێت له‌و كاته‌ی كه رێكه‌وتننامه‌كه به ته‌واوی جێبه‌جێ و هه‌موار ده‌كرێ . ئه‌م ده‌زگاو روبه‌رانه كه‌هه‌ردولا له‌سه‌ری پێك هاتوون به لیستێك دیاری ده‌كرێت و پێشكه‌ش ده‌كرێ له‌لایه‌ن هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاوه‌و پێداچونه‌وه‌ی هاوبه‌شی بوَ ده‌كرێ له لایه‌ن هه‌ردولاوه. ده‌زگاو روبه‌ره‌كان كه هه‌ردولا له‌سه‌ری پێك هاتون ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته خوَ و ده‌كرێ بخرێته ژێر ركێفی ئه‌مه‌ریكاوه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه و مه‌به‌سته‌كانی به ره‌زامه‌ندی هه‌ردولا.
پێشنیاری وه‌فدی عێراقی : وه‌فدی عێراقی داواكاره له وه‌فدی ئه‌مه‌ریكی كه لیستێك پێشكه‌ش بكات به ناوی ئه‌و ده‌زگاو روبه‌رانه‌ی كه پێویسته به مه‌به‌ستی رێكه‌وتن له‌سه‌ری بوَ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له 1/1/2009 تا وه‌ك پاشكوَیه‌ك هاوپێچ بكرێ به رێكه‌وتننامه‌كه‌وه.
2/هێزی ویلاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا واته ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كه پێك دێ له هێزی ئه‌مه‌ریكاو یه‌كه مه‌ده‌نییه‌كان و ته‌واوی موڵك و داموده‌زگاو كه‌ره‌سته‌كانی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كه له‌سه‌ر خاكی عێراقن.
3/یه‌كه‌ی هێز واته هه‌ر كه‌سێك (تاك) سه‌ر به سوپای ئه‌مه‌ریكا بێ یاخود هێزی ده‌ریای و ئاسمانی و یه‌كه ده‌ریایی و پاسه‌وانی كه‌نار ده‌ریا .
4/یه‌كه و كه‌سه مه‌ده‌نیه‌كان واته هه‌ر مه‌ده‌نیه‌ك كه كار مه‌ند بێ و سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بێ، ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه له‌سه‌ر خاكی عێراق نیشته‌جێن.
5/ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستنامه‌یان له‌ته‌ك ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و ئه‌وانه‌ی كارگوزارو كارمه‌ندن له‌لای ئه‌وكه‌سانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دا هه‌یه واته ئه‌و كه‌س و قه‌واره مه‌شروعانه‌ی كه عێراقی نین و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی یاخود وڵاتیكی ترن و له نێو خاكی عێراقدان بوَ وه‌ده‌ستهێنانی شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاسایش له عێراق بۆ هێزی ئه‌مه‌ریكا یاخود به نوێنه‌رایه‌تی به پێی گرێبه‌ستێك یاخود گرێبه‌ستێكی ناواخن له گه‌ڵ هێزی ئه‌مه‌ریكا . ئه‌م دوو زاراوه‌یه ئه‌و كه‌س و قه‌واره مه‌شروعانه ناگرێته‌وه كه له نێو خاكی عێراقدا جێگیرن.
6/ هوَكاری گواستنه‌وه‌ی ره‌سمی واته ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه به‌كار ده‌برێن بوَ بازرگانی و ده‌كرێ بگۆرێَن و به‌كار ببرێن به مه‌به‌ستی ئه‌منی كه له بنه‌ره‌تدا به جورێك دیزاین كراون كه به‌كار ببرێن بوَ جوڵان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌فرادی هه‌مه جوَر.
7/هۆكاری گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی واته هه‌مه جوَر هوكاری گواستنه‌وه كه به‌كار ده‌برێ له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مه‌ریكاوه كه له‌بنه‌ره‌تدا تایبه‌تمه‌ند كراوه به‌مه‌به‌ستی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی، هه‌ڵگری ژماره‌و نیشانه‌ی دیار‌و تایبه‌تن به پێ ی ته‌علیمات و سیستمی به‌كار هێنراو له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مه‌ریكاوه.
8/كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری واته چه‌ك و جبه‌خانه و هۆكاری گواستنه‌وه و كه‌ره‌سته‌ی به‌كار هێنراو له ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئاسایدا به‌تایبه‌تی كه هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا پێویستیه‌تی بوَ ئه‌و چالاكیانه‌ی كه رێككه‌وتون هه‌ردولا له‌سه‌ری به پێ ی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه.كه ڕاسته‌وخۆ ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به رێكخه‌ره‌كانی چه‌كی كوَ كوژی (چه‌كی كیمیایی ناوه‌كی و رادیۆلۆژی و بیۆلۆژی پاشماوه‌كان كه په‌یوه‌ندی داره به‌م جوَره چه‌كه).
9/هه‌ڵگرتن (خزن) واته مانه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری كه هێزی ئه‌مه‌ریكا پێویستی پێی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و چالاكیانه‌ی كه ڕێكه‌وتون هه‌ردولا له‌سه‌ری به پێی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه.
10/باج وره‌سمه‌كان واته‌هه‌موو ئه‌و باج و ڕه‌سم ( به ره‌سمی گومرگیشه‌وه) و جیایه له هه‌ر جوَریك بێت كه حكومه‌تی عێراق و دام و ده‌زگاكانی و پارێزگاكانی فه‌رزی ده‌كات به پێ ی یاسا‌و سیستمی عێراق . ئه‌م باج و ره‌سمانه كه حكومه‌تی عێراق و دام و ده‌زگاكانی و پارێزگاكانی وه‌ریده‌گرن هێزی ئه‌مریكا ناگرێته‌وه.
*ماده‌ی سێهه‌م
* رێزگرتن له یاساكان
*هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كه‌ی مه‌ده‌نی له كاتی هه‌ستان به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به پێ ی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه، پابه‌ندن به‌رێزگرتنی یاساكان و داب ونه‌ریت و رێكه‌وتننامه‌كانی عێراق ڕێگری له‌و چالاكیانه ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ روح و ده‌قی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌دا نیه و ئه‌ركی سه‌ر شانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه كه گشت رێ وشوێنێكی پێوسیت بگرێته به‌ر بوَ ئه‌م مه‌به‌سته.
*مادده‌ی چواره‌م
*ئه‌ركه‌كان
* به‌مه‌به‌ستی ڕێگه گرتن له هه‌ره‌شه‌ی ناوخوَ و ده‌ره‌كی یاخود هه‌ردوكیان دژ به حكومه‌تی عێراق ، چه‌سپاندنی هاریكاری بوَ وه‌شاندنی گورزی جه‌رگ برو ڕوخاندنی قاعیده له عێراق و ئه‌و ده‌سته‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه به‌ده‌ر له‌یاسان ، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی كاتی، هه‌ردولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر:
1/ حكومه‌تی عێراق داواكاره بوَ هاوكاری و یارمه‌تی به شێوه‌یه‌كی كاتی له هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بوَ پشتگیری كردنی عێراق له هه‌وڵدانی بوَ پاراستنی ئاسایش و به‌رده‌وامی له عێراقدا. ئه‌م هاوكارییه ده‌كرێ هه‌ڵسان بێ به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژ به قاعیده‌و ئه‌و گرو پ و كۆمه‌ڵانه‌ی به‌ده‌رن له یاسا و له نێو ئه‌وانه‌شدا ده‌ست و پێوه‌ندو هه‌وادارانی ڕژێمی پێش‌و.
2/ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌درێ به پێی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه و ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق.هه‌ماهه‌نگی ده‌رباره‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌بێ بوَ ڕێكخستنی ئۆپراسیۆنه‌كان
jmocc كه پێك ده‌هێنرێ به پێی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه، ئه‌و گرفتانه‌ی كه په‌یوه‌سته به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و له ڕێگه‌ی ئه‌م لیژنه‌وه ناتوانرێ چاره‌سه‌ری گونجاوی بوَ ده‌سته‌به‌ر بكرێ ئه‌وا ده‌خرێته به‌رده‌م كۆمیته‌ی وه‌زاری هاوبه‌ش.
3/ئۆپراسیۆنه‌كان جێبه‌جی َ ده‌كرێ وێرای ڕێزگرتنی ته‌واو بوَ ده‌ستووری عێراق به جۆرێك بگونجێ له ته‌ك سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی عێراقدا به و پێیه‌ی كه دیاری ده‌كرێ له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به پێی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كه ده‌گونجێ بوَ ئه‌و مه‌به‌سته. له ئه‌ستوَ و ئه‌ركی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه كه رێز له‌یاساو داب و نه‌ریتی عێراق بگرێ.
4/ هه‌ردولا تواناكانیان وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن بوَ به‌رده‌وام بون له هاریكاری بوَ چه‌سپاندنی توانا ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌وانه مه‌شق و ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستیه‌كان و پاڵپشتی بوَ دامه‌زراندن و نوێكردنه‌وه‌ی هۆبه ئیدارییه‌كان.
5/ هیچ شتێك له‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌دا سنوردار نیه بوَ هه‌ردولا له به‌رگری له خوَكردن .
* مادده‌ی پێنجه‌م
* خاوه‌ندارێتی مومته‌له‌كات
1/ ته‌واوی بیناو دروستكراوه‌كان و هه‌یكه‌له‌كانی كه ناگوێزرێنه‌وه‌و په‌یوه‌سته به زه‌وییه‌وه و سازكراوه له‌سه‌ر دام و ده‌زگاو روبه‌ره‌كانی كه هه‌ردولا پێك هاتون له‌سه‌ری به پێی رێكه‌وتننامه‌كه خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌رێته‌وه بوَ عێراق، ئه‌وه‌ی به‌كارده‌هێنرێ له لایه‌ن هێزی ئه‌مه‌ریكاوه له‌وانه‌ی كه دروست ده‌كرێن یاخود گۆرانكاری تێدا ده‌كرێ یان چاكسازی تێدا ده‌كرێ.
2/ته‌واوی تێچوی بیناو كاره گۆرانكارییه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی دام و ده‌زگاو روبه‌ره‌كان كه هه‌ردولا له سه‌ری پێك هاتون به پێی رێكه‌وتننامه‌كه‌و پێش وه‌خت داواكراوه بوَ به‌كارهێنانی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌راوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق سه‌باره‌ت به دروستكردنی بیناو گۆرانكاری و چاكسازی. هه‌وڵ ده‌دا بوَ وه‌چنگ خستنی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی دروستكردن و گۆرانكارییه گه‌وره‌كان. له حاڵه‌تی به‌كارهێنانی هاوبه‌شدا بوَ دام وده‌زگاو روبه‌ره‌كانی كه له‌سه‌ری پێكهاتون تێچونی بیناو گۆرانكاری و چاكسازی له ئه‌ستۆی هه‌ردولادایه به پێ ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنان.پێدانی ڕه‌سم و خزمه‌تگوزاری داواكراو له ئه‌ستۆی هه‌ردولادایه ئه‌وه‌ی به ده‌ست دێ له دام و ده‌زگاو روبه‌ره هاوبه‌شه‌كان به پێ ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنان.
3/له كاتی دوَزینه‌وه‌ی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی مێژویی و رۆشنبیری یاخود سه‌رچاوه‌ی ستراتیژی له ناو دام و ده‌زگاو روبه‌ره‌كانی كه له‌سه‌ری پێك هاتون، ده‌ستبه‌جێ هه‌مو كارێكی بیناو گۆرانكاری و چاكسازی ده‌وه‌ستێ نوێنه‌رانی عێراق له كۆمیته‌ی هاوبه‌ش ئاگادارده‌كرێنه‌وه.
4/وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی دام وده‌زگاو ڕوبه‌ره‌كانی كه له‌سه‌ری پێك هاتون و هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك یاخود هه‌یكه‌له‌كان كه ناگوێزرێنه‌وه و هه‌ڵساوه به دروستكردن و دیاریكردنی یاخود له‌سه‌ری دروست كراوه له كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه. به پێی پێشینه‌و ئالیه‌تیك كه كۆمیته‌ی هاوبه‌ش دایده‌رێژێت و ده‌درێته‌وه به عێراق به جۆرێك هیچ قه‌رزو قورساییه‌كی دارایی له‌سه‌ر نه‌بێ، ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێ كه هه‌ردولا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه رێككه‌وتبن.
5/ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی دام و ده‌زگاو ڕوبه‌ره‌كانی كه‌له‌سه‌ری پێك هاتون و گرنگه له ڕوی كه‌لتورو مه‌عنه‌وی و سیاسی كه هه‌ر دام و ده‌زگایه‌ك یاخود هه‌یكه‌لێكی له‌سه‌ر بێ كه دروستی كردوه یاخود پێكیهێناوه یان دایمه‌زراندوه به پێ ی ئالیه‌ت و به‌راییه‌كان و كات كه كۆمیته‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ری رێكه‌وتون . له كاتی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه هێزی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی ئه‌و موڵكانه ده‌گه‌رێنێته‌وه بوَ عێراق كه له‌سه‌ره‌وه باسكرا به هاوپێچێكی په‌یوه‌ستكراو نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كرێ له رێگه‌ی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ڕێكده‌خرێت له (....).
6/ ته‌واوی دام وده‌زگاو ڕوبه‌ره‌كانی كه له‌سه‌ری پێك هاتون ده‌گه‌رێته‌وه بوَ عێراق كاتی ته‌واو بونی ڕێكه‌وتننامه‌كه یاخود كاتێك كه هێزی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و دام و ده‌زگاو ڕوبه‌رانه‌ی پێویست نه‌بو.
7/ هێزی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌مه‌ریكا به‌ستووه خاوه‌ندارێتی ته‌واوی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و پێویستیه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی گوازراوه بوَیان پارێزراو ده‌بێ، مومته‌له‌كاتی گوازراوه‌ی تر كه هاورده‌كراوه بوَ عێراق یاخود له ناو عێراق ده‌سته‌به‌ركراوه به‌هه‌مان شێوه پارێزراوه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌وه هه‌یه.
*مادده‌ی شه‌شه‌م
*به‌كارهێنانی دام و ده‌زگاو روبه‌ره‌كان كه له‌سه‌ری پێكهاتوون:
1/به ره‌چاوكردنی ڕێز بۆ سه‌روه‌ری ته‌واوی عێراق، له چوار چێوه‌ی ئاڵوگۆركردنی بیر‌ورا له‌نێوان هه‌ردولا و به پێی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه وه‌ك زه‌مانه‌تێك بوَ عێراق ده‌كرێ بگاته هه‌مو دام وده‌زگاو ڕوبه‌ره‌كان كه له‌سه‌ری پێك هاتون و به‌كارده‌هێنرێ له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ر یكا كردوه و ئه‌و كاربه‌رانه‌ی له‌لای ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستیان كردوه‌و ئه‌و كه‌س و قه‌وارانه‌ی تر، به پێ ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ردولا له‌سه‌ری پێك هاتون. ته‌واوی ئه‌و دام و ده‌زگاو ڕوبه‌رانه ده‌درێته‌وه به‌عێراق بێ ئه‌وه‌ی هیچ قه‌رزو قورساییه‌كی دارایی له‌سه‌ر بێ، ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێ كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێ، كاتێك كه ئه‌مه‌ریكا هیچ پێویستیه‌كی پێ نامینێ.
2/عێراق ڕێگه ده‌دات به پێی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه به هێزی ئه‌مه‌ریكا كه له نێو دام و ده‌زگاو ڕوبه‌ره‌كاندا ته‌واوی مافه‌كانی موماره‌سه بكات و به زه‌روره‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كان بوَ دامه‌زراندن و نۆژه‌نكردنه‌وه و خۆماڵی كردنی ته‌واوی ئه‌و دام و ده‌زگاو ڕوبه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ری پێك هاتون. هه‌ردولا هه‌ڵده‌ستن به هاوكاری و هاریكاری له نێوانیاندا كه په‌یوه‌سته به چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی هه‌مو ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاتانه بوَ دام و ده‌زگاو ڕوبه‌ره‌كان كه به‌هاوبه‌شی به‌كار ده‌هێنرێ. ئه‌وانه‌ی وه‌ك زه‌روره‌تێك كه پێویسته بۆ دامه‌زراندن یاخود به‌كارهێنانی ئه‌و دام وده‌زگاو روبه‌رانه.
3/چونه نێو ئه‌و دام وده‌زگاو ڕوبه‌رانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هێزی ئه‌مه‌ریكا كه له‌سه‌ری پێكهاتون و تایبه‌تمه‌نده بوَ به‌كارهێنان به ته‌نها. هه‌ردولا هه‌ڵده‌ستن به چۆنیه‌تی چونه ناو ئه‌و دام و ده‌زگاو روبه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ری پێكهاتون به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی هاوبه‌ش، به‌پێی میكانزمێك كه كۆمیته‌ی هاوبه‌ش دیاری ده‌كات.
*ماده‌ی حه‌وته‌م
*دانان و كوَكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی به‌رگری
بوَ هێزی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه له ناو دام وده‌زگاو روبه‌ره‌كانی كه پێك هاتون له‌سه‌ری و له‌سه‌ر روپێوی ناوچه‌كانی تر كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ردولا له‌سه‌ری پێك هاتون دانان و كوَكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی به‌رگری و كه‌ره‌سته‌كانی كه هێزی ئه‌مه‌ریكا پێویستی پێی هه‌یه په‌یوه‌ندی به چالاكیه‌كانی ئه‌م رێكه‌وتنه‌وه‌یه دابنرێ. له‌سه‌ر هێزی ئه‌مه‌ریكا پێویسته كه به‌كارهێنان و كوَكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌ركه كاتیه‌كانی له عێراق به پێ ماده‌ی (4)ی ئه‌م رێكه‌وتنه، به جۆرێك كه په‌یوه‌ندیدار نه‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ به چه‌كه كوَكوژی (چه‌كی كیمیایی و، ناوه‌كی، رادیۆلۆژی ، بیۆلۆژی ،پاشماوه‌كانی كه په‌یوه‌نداره به‌م چه‌كانه‌وه).له‌سه‌ر هێزی ئه‌مه‌ریكا پێویسته كۆنترۆڵی به‌كارهێنان و گواستنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی به‌رگری كه خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌رێته‌وه بوَ هیزی ئه‌مه‌ریكا و كوَكراوه‌ته‌وه له عێراق بكات. له‌سه‌ری پێویسته گره‌نتی كۆنه‌كردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌كان بكا كه له نزیك شوێنی نیشته‌جێ بونه‌وه دور بێت، له‌سه‌ری پێویسته ئه‌و ئامێرانه بگوازێته‌وه كه كوَكراوه‌ته‌وه له‌و دام و ده‌زگایانه‌ی كه نزیكن له شوێنی نیشته‌جێبونه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویسته زانیاری گرنگ له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه بداته حكومه‌تی عێراق له ڕوی هێندو جوَری ئه‌و ئامێرانه.
*ماده‌ی هه‌شته‌م
*پارێزگاری ژینگه
له‌سه‌ر هه‌ردولا پێویسته بوَ جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێ له‌گه‌ڵ پارێزگاری له ژینگه سروشتی و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به‌شه‌ری.ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر ڕێزگرتنی پارێزگاریكردنی ژینگه دوپات ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبون به ڕێزگرتنی یاساكانی ژینگه‌و یاساكانی عێراق ره‌چاو ده‌كرێ له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تیدا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه.
*مادده‌ی نوَهه‌م
* جوڵانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و پاپۆرو فرۆكه‌كان
*مه‌به‌ستی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه
1/ده‌كرێ ئۆتۆمبیل و پاپۆره‌كانی كه كاریان پێده‌كرێ له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مه‌ریكاوه یاخود بوَ حسابی هێزی ئه‌مه‌ریكا كارده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كه بێنه ناو بچنه‌ده‌ر و ببزوێن له نێو خاكی عێراق به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه. به ره‌چاوكردنی ڕێز‌و پاراستنی سه‌لامه‌تی و جوڵانه‌وه‌ی رێگه‌ی وشكانی و ئاوه‌كی له رێگه‌ی كۆمیته‌ی هاوبه‌شه‌وه ئیجرائات و ڕێسای گونجاوی بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كرێ به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ئه‌م بزاوتنه.
2/رێگه ده‌درێ به فرۆكه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی و فرۆكه مه‌ده‌نیه‌كان كه به‌كار ده‌برێ له‌و كاته‌دا به تایبه‌تی به پێ ی گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا مۆر ده‌كرێ به فڕین له ئاسمانی عێراق دا و هه‌ڵسانیان به مه‌به‌ستی دابینكردنی سوته‌مه‌نی له ئاسماندا نیشتنه‌وه و فڕین له نێو خاكی عێراقدا بوَ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه.ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌مو ساڵێك رێگه ده‌دات به‌و فرۆكانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكرا بو نیشتنه‌وه‌و فڕین له نێو خاكی عێراق به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه. له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ڕێز‌و پاراستنی سه‌لامه‌تی گشتی و رێساكانی كه په‌یوه‌نداره.رێگه ناگیرێ له فرۆكه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاو فرۆكه مه‌ده‌نیه‌كانی كه گرێبه‌ستیان مۆركردوه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاو به‌كارده‌برێن به‌تایبه‌ت و پاپۆرو ئۆتۆمبیله‌كانی كه هه‌ر لایه‌نیك سه‌ركه‌وێ له گه‌ڵیاندا به بێ ڕه‌زامه‌ندی هێزی ئه‌مه‌ریكا و به‌هیچ جۆرێك روبه‌روی پشكنین نابنه‌وه و بوَ ئه‌م مه‌به‌سته رێگه‌ی گونجاو ده‌گیرێته‌به‌ر له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری و ڕێكخستنی بزاوتن و هاتوچوَ.
3/چاودێری و كۆنترۆڵ له‌سه‌ر ئاسمانی عێراق ڕاسته‌وخوَ ده‌گوازرێته‌وه بوَ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌و كاته‌ی كه رێكه‌وتننامه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
4/بوَ عێراق هه‌یه كه داوا بكات هه‌ڵسێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بوَ چاودێری و كۆنترۆڵ له‌سه‌ر ئاسمانی عێراق.له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق ئه‌م كاره ده‌گوازرێته‌وه بوَ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق . ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كه په‌یوه‌ندداره بوَ ئه‌م كاره به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا هاوكارن بوَ پرۆسه‌ی چاودێری و كۆنترۆڵ له‌سه‌ر بزاوتنی فرۆكه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان له‌م كاته‌دا به شێوه‌یه‌كی كاتی.
5/فرۆكه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاو فرۆكه مه‌ده‌نیه‌كان كه به‌كار ده‌برێن به‌تایبه‌ت به پێ ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به هیچ جۆرێك باج و ڕه‌سم و ره‌سمی هاوشێوه به‌سه‌ریاندا فه‌رز ناكرێت.له‌وانه‌ش ره‌سمی فڕین و ڕه‌سمی كه‌شتیه‌وانی به ئاسماندا و نیشتنه‌وه‌و چاوه‌رێكردن له‌و فرۆكه‌خانانه‌ی كه موڵكی حوكمه‌ته یاخود ئه‌وانه‌ی كه به‌كار ده‌برێن له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی عێراق پاپۆره‌كانی هێزی ئه‌مه‌ریكا یاخود ئه‌وانه‌ی له‌و كاته‌دا به‌كار ده‌هێنرێن و به‌كارده‌برێن به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه به‌هیچ جۆرێك باج و ڕه‌سم و ره‌سمی هاوشێوه به‌سه‌ریاندا فه‌رز ناكرێت له‌و به‌نده‌رانه‌ی كه خاوه‌ندارێتی یاخود به‌كار ده‌برێ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی عێراق . ئۆتۆمۆبیل و پاپۆرو فرۆكه‌كان روبه‌روی پشكنین نابنه‌وه لێده‌بورێن له پێویستیه‌كانی تۆماركردن و هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بوَ عێراق.
6/هێزی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌سمی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه ده‌دات كه داوای ده‌كا یاخود وه‌ریده‌گرێت.
7/هه‌ردولا پابه‌ندن به پێدانی نه‌خشه‌و زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به شوێنی مین و به‌ربه‌سته‌كانی تر كه ده‌بێته به‌ربه‌ستێك بوَ بزاوتن له نێو خاك و ئاوی عێراق كه روبه‌روی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه.
*مادده‌ی ده‌هه‌م
*رێ‌و ڕه‌سمی گرێبه‌ستن
* ده‌كرێ هێزی ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجام بدا به پێ ی یاسای ئه‌مه‌ریكا بوَ كڕین و كه‌ره‌سته‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان له عێراقدا، ئه‌مه‌ش خزمه‌تگوزاری كاری بیناسازی و دروست كردنی، بوَ هێزی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه پێویستیه‌كانی بكرێ له كه‌ره‌سته‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك پێویسته له كاتی گرێبه‌ستندا رێز له یاسای عێراق بگرن، به پێ ی توانا گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه عێراقیانه‌دا ئه‌نجام بدرێ كه هێنه‌رو هاورده‌ی ئه‌و كه‌ره‌سته‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ن له كاتێكدا له‌سه‌ر بنه‌مای مونافه‌سه باشترین نرخ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.هێزی ئه‌مه‌ریكا به‌لیستێك ته‌واوی ناوه‌كان كه وه‌ك هاورده و گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن و كوَی گشتی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه په‌یوه‌نداره پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ن.
*ماده‌ی یانزه‌هه‌م
*خزمه‌تگوزاری و گه‌یاندن
1/بوَ هێزی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه ده‌سته‌به‌رو به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر بوَ دامه‌زراوه‌و روبه‌ره‌كانی كه له‌سه‌ری پێك هاتون به هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و له رێگه‌ی كۆمیته‌ی هاوبه‌شه‌وه.به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
2/ ته‌واوی شه‌پۆل وله‌ره‌كان (الترددات) خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌رێته‌وه بوَ حكومه‌تی عێراق. له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی تایبه‌تمه‌ندی عێراقه كه بڕی ئه‌و له‌رانه بوَ هێزی ئه‌مه‌ریكا دیاری بكات به هاوكاری هه‌ردولا و له رێگه‌ی كۆمیته‌ی هاوبه‌شه‌وه بوَ ڕێكخستنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كان
Jmocc له دوای به كارهێنانی ئه‌و له‌رانه هێزی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵده‌ستێ به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی .
2/بوَ هێزی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه كار به سیستمه گه‌یاندن و بێ ته‌ل بكات (به پێ ی پێناسه‌ی گه‌یاندن و بێ ته‌ل كه فه‌راهه‌م كراوه له ده‌ستووری یه‌كێتی نێو ده‌وڵه‌تی كه له ساڵی 1992 ده‌رچووه ...).
3/به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه هێزی ئه‌مه‌ریكا به‌خشراوه له‌و داوایانه‌ی كه تایبه‌تمه‌نده به پێدانی باج و ره‌سم له ئێستا‌و ئاینده‌دا و هه‌موو ڕه‌سمه ئیداری و ره‌سمه‌كانی تر كه په‌یوه‌نداره بوَ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌یگرێته‌وه.
5/بوَ مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه كه په‌یوه‌نداره به پرۆژه‌كانی ژێرخانی گه‌یاندن هاوكاری له نێوان هه‌ردولا ده‌بێ كه له ده‌ره‌وه‌ی دام و ده‌زگاو روبه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه‌یه.
6/له‌سه‌ر هێزی ئه‌مه‌ریكا پێویسته كه سیسته‌می په‌یوه‌ندی یه‌كان به‌ته‌نها به‌كاربهێنێ بوَ مه‌به‌ستی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه.
* ماده‌ی دوانزه‌هه‌م
*ولایه‌ی قه‌زائی
بروا بوون به سه‌روه‌ری عێراق و مافی له دیاركردن وفه‌رزكردنی ڕێساكانی یاسا كانی تاوان و یاسا شارستانیه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی عێراق ،له‌روانگه‌ی داواكردنی عێراق بوَ هاوكاری كاتی له هێزی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر وه‌ك له ماده‌ی (4) ئاماژه‌ی بوَ كراوه ،هاوكات له گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكای و یه‌كه مه‌ده‌نیه‌كانی بوَ ڕێز گرتنی داب و نه‌ریت و به‌های عێراق ، هه‌ردولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر:
1/به پله‌ی یه‌ك عێراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه موماره‌سه‌ی ولایه‌ی قه‌زائی به‌سه‌ر سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان و یه‌كه مه‌ده‌نیه‌كان هه‌بێ له تاوانه گه‌وره‌كان كه به ده‌ستی ئه‌نقه‌سته به پێ ی برگه‌ی (8)،له كاتێكدا ئه‌و تاوانه ئه‌نجام بدا له ده‌ره‌وه‌ی دام و ده‌زگان و روبه‌ره‌كانی له‌سه‌ری پێك هاتون و له ده‌ره‌وه‌ی حاڵه‌تی فه‌رمانه‌كانیان.
2/به پله‌ی یه‌ك عێراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌موماره‌سه‌ی ولایه‌ی قه‌زائی خوَی بكات به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستیان له گه‌ڵ هێزی ئه‌مه‌ریكی و كاربه‌ره‌كانیان هه‌یه.
3/به پله‌ی یه‌ك مافی ئه‌مه‌ریكایه كه موماره‌سه‌ی ولایه‌ی قه‌زائی بكات به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانی هێزی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كه مه‌ده‌نیه‌كان كه تایبه‌ته به‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له ناو دام و ده‌زگاو روبه‌ره‌كانی له‌سه‌ری پێك هاتون ،له كاتی ئه‌رك و له ده‌ره‌وه‌ی دام و ده‌زگاو رووبه‌ره‌كانی له‌سه‌ری پێكهاتون، له‌و بارودوَخه‌ی كه‌شمولی ناكات به پێ ی ده‌قی برگه‌ی .
4/هه‌ردولا یارمه‌تی پێشكه‌ش به یه‌كتر ده‌كه‌ن ،له‌سه‌ر داوای یه‌ك له لایه‌نه‌كان ،له كاتی ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه له روداوه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و ئاڵووێركردنیان بوَ دڵنیابون له ره‌وت و به ئه‌نجام گه‌یاندنی دادپه‌روه‌ری .
5/له كاتی گرتن و هێشتنه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كه مه‌ده‌نیه‌كان له لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه ،ده‌ستبه‌جێ هێزی ئه‌مه‌ریكای لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه و له ماوه‌ی 24سه‌عاتدا ده‌درێته‌وه به هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی گرتن و هێشتنه‌وه.كاتێك عێراق موماره‌سه‌ی ولایه‌ی قه‌زائی خۆی ده‌كات به پێ ی ده‌قی برگه‌ی (1)ی ئه‌م ماده‌یه،له‌م كاته‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركی هێشتنه‌وه‌ی تاوانباره‌كه‌ی كه سه‌ربازی هێزی ئه‌مه‌ریكاو یه‌كه مه‌ده‌نیه‌كانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستوَ.له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزی ئه‌مه‌ریكا پێویسته كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی كردن ئه‌و تاوانبارانه بداته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌مه‌به‌ستی دادگایی كردن.
6/بوَ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر لایه‌ك له‌لایه‌نه‌كان هه‌یه كه داوا بكات له‌وازهێنانی بوَ موماره‌سه‌ی ولایه‌ی قه‌زائی بوَ حاڵه‌تێكی دیاریكراو.حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌نده له‌سه‌ر ولایه‌ی قه‌زائی به‌پێ ی برگه‌ی (1) ی سه‌ره‌وه پاش دانپیانان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌نوسین له ماوه‌ی 21 ڕۆژداله رۆژ‌ی ده‌ركه‌وتنی تاوانه‌كه‌وه كه بانگه‌شه‌ی رودانی ئه‌كات،به‌وه‌ی كه‌موماره‌سه‌كردنی ولایه‌ی قه‌زائی گرنگیه‌كی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه.
7/له‌و كاتانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ولایه‌ی قه‌زائیان به‌كاركردنی برگه‌ی (3) ی ئه‌م ماده‌یه هه‌یه مافی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی و یه‌كه مه‌ده‌نیه‌كانه بوَ ته‌تبیقكردن به پێوه‌ری ئیجرائاتی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا پارێزراو بن به پێ ی ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا و یاساكانی ئه‌مه‌ریكا. له حاڵه‌تی رودانی هه‌ر تاوانێك كه ئه‌حكامه‌كانی بڕگه‌ی( 3)ی ئه‌م ماده‌یه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێ و كه‌سێكه نه‌سه‌ربازی هێزی ئه‌مه‌ریكایه‌و نه له یه‌كه مه‌ده‌نیه‌كانه، هه‌ردولا كاری پێویست ده‌گرنه به‌ر له‌ڕێگه‌ی كومێته‌ی هاوبه‌شه‌وه بوَ گرتنه به‌ری كاری پێویست بوَ ئه‌و كه‌سانه به شێوه‌یه‌كی گونجاو، لێكوڵینه‌وه له‌و تاوانه‌دا ده‌ست پێ ده‌كات بوَ ئاراسته‌كردنی توَمه‌ت بوَ تاوانبار، دیاریكردنی ڕۆژی دادگای كردن وده‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كه سه‌باره‌ته به‌حاڵه‌تی تاوانبار، ڕێگه دان به تاوانبار بوَ گوێگرتن له قسه‌كانی له دانیشتنی ئاشكرادا حوكمی به سه‌ردا ده‌درێ و راوێژ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ری داواكار ده‌كرێ بوَ ئاگابون له مه‌سه‌له‌كه‌و یارمه‌تی بوَ پێشكه‌شكردنی داواكردن به پێ ی ماده‌ی بیست و یه‌كی(21) ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه.له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزی ئه‌مه‌ریكی پێویسته هه‌وڵ بده‌ن، به‌و پێ یه‌ی كه هه‌ردولا له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون له نێوانیاندا له پێناو دادگای كردنی ئه‌م جوَره مه‌سه‌لانه له نێو عێراقدا.له حاڵه‌تی دادگایكردنی ئه‌م جۆره كێشانه له ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌درێ ئاسانكاری بكرێ بوَ كه‌سی قوربانی كه ئاماده‌ی دادگایكردنه‌كه ببێ.
8/له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه موماره‌سه‌ی ولایه‌ی قه‌زائی له‌بوَ عێراق ده‌بێ به پێ ی برگه‌ی (1)ی ئه‌م ماده‌یه بوَ هێزی ئه‌مه‌ریكاو یه‌كه مه‌ده‌نیه‌كانی مافی خوَیانه كه پێوه‌رو ئیجرائاتی یاسایی و گره‌نتیه‌كان كه ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌مه‌ریكاو یاسای عێراقی فه‌راهه‌م بكرێ.كۆمیته‌ی هاوبه‌ش هه‌ڵده‌ستێ به رێ‌و شوێن ومیكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌یه به‌و رێك به‌رجه‌سته‌كردن و گێرانه‌وه‌ی تاوانه گه‌وره‌و به‌ئه‌نقه‌سته‌كان به پێ برگه‌ی (1) به جۆرێك زه‌مانه‌تی دادگای كردنێكی مه‌شروع بگرێته خوَ.نابێ موماره‌سه‌ی ولایه‌ی قه‌زائی به پێ ی برگه‌ی (1) ی ئه‌م ماده‌یه ئه‌نجام بدرێ ته‌نها مه‌گه‌ر میكانیزم و رێ‌و شوێنه‌كان بگرێته خوَ.
9/ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزی ئه‌مه‌ریكا به پێ ی برگه‌ی (1و3) ی ئه‌م ماده‌یه بڕیار ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه تاوانی ناوبراو له كاتی ئه‌ركه‌كاندا رویداوه یاخود نا. له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پێیان وایه كه پێویسته پێداچونه‌وه بكرێ به‌راپۆرته‌كه‌دا، ده‌ستبه‌جێ هه‌ردولا وتوێژو راوێژ له ڕێگه‌ی كۆمیته‌ی هاوبه‌شه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی ئیعتبار بوَ بار‌و دوَخه‌كه وه‌رده‌گرن و هه‌ر زانیاریه‌كی تر كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و جێكه‌وتی ده‌بێ له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا.
10/هه‌ردولا پێداچونه‌وه به‌ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م ماده‌یه 6 مانگ جارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وانه ئه‌نجامدانی هه‌رگۆرانكاریه‌ك له‌م ماده‌یه‌دا كه‌پێشنیار ده